شه‌پۆلێكی به‌هێزی سه‌رماو به‌فر بارین ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه و زۆربه‌ی شار و شاره‌دێكانی كوردستانی سپی پۆش كردووه و به‌رده‌وامی به‌فر بارینیش بووه هۆی ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له زۆربه‌ی شاره‌كان دابخرێن.
میدیاكانی ئێران له باره‌ی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی سه‌رما بڵاویانكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی به‌فر بارینه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای ورمی ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.