ئهمرۆ پێنجشهممه 9 ى 1 ى 2020 ، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان لهكۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند ، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران 2 بڕگەی دیکە تایبەت بە مووچە و چاکسازیی لە خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا و دواتر رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا.
ناوبراو راشیدهگهێنێت ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی بکەن.
ئاماژهی بهوهش كرد برگەی یەکەم تایبەتە بەوەی هەر مووچەخۆرێک و سوودمەندێک لە بودجەی گشتی هەژمارێکیان بۆ دروست دەکرێت و لەوێ هەموو مافە دارییەکانیان بەوانەشی کە خەرج نەکراون دەپارێزرێت. بڕگەی دووەم کە تایبەتە بە خانەنشینان، بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیەی کە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لە ئەنجامی چاکسازییەکان، ئەولویەتی بۆ خانەنیشان دەبێت و دەبێت مووچەی خانەنشینان بەرزبکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.