Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 20:18

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبوونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەمدواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.