یه‌كێتی یاریزانانی پیشه‌گه‌ری ئیسپانیا لویس سوارێز ئه‌ستێره‌ی ئۆرگوایی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به باشترین یاریزانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو ده‌ستنیشانكرد
له‌مباره‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سوارێزی ته‌مه‌ن 33 ساڵ له مانگی رابردوو توانیویه‌تی سێ گۆڵ تۆماربكات و شه‌ش پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش بدات، بۆیه ئه‌و یاریزانه به باشاترین ئه‌ستێره‌ی مانگی ڕابردووی لالیگا ده‌ستنیشانكراوه، رۆژنامه‌كه ئاشكراشی كرد كه سوارێز رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له تۆماركردنی دوایین ده گۆڵی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له لالیگا، له‌وانه چوار گۆڵی تۆماركردوه‌و شه‌ش پاسی یهكلاكهرهوهشیی داوه
جێگای باسه یانه‌ی بارسێلۆنا به دوای جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوی سوارێزه بۆ میركاتۆی هاوینه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی روو له هه‌ڵكشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.