میرعهبدولرهحمان بن مساعد بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود، هێرشه مووشهكهییهكهی ئێران بۆ سه‌ر ئامانجه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق به سازدانی شانۆگه‌رییه‌كی كۆمێدی وه‌سفكرد.
بن مساعد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: دوور له شانۆگه‌رییه كۆمیدییه‌كه‌ی دوێنێ، گوشینی دێوزمه‌ی جه‌نگ و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان ئهمریكاو ئێران كارێكی باشه‌و جه‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: تێكڕای جیهان داوا ده‌كات گرژیییهكان كه‌مبكرێنه‌وه‌و دانبه‌خۆدا بگرن، چونكه ئه‌م جه‌نگه ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌وه، زیانه‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا نابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران وێنه‌یه‌كی ته‌عبیری تره‌مپ-ی داناوه كه شوێنی زلـله‌یه‌كی به‌سه‌ر ده‌موچاوییه‌وه دیاره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.