Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 20:14

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ فه‌رمانده‌کان : رێگه‌ نه‌ده‌ن تیرۆریستان ده‌رفه‌ته‌که‌ بقۆزنه‌وه‌ و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌كات
کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئه‌مڕۆ 9/1/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌و جێگرانی لیوا‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆبۆوه‌.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمانده‌یی لیواكانی راگه‌یاند: به‌ له‌خۆبردوویه‌وه‌ ئه‌ركی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن و ببنه‌ پارێزه‌رێكی كاریگه‌ری پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ كه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی باش رۆیشتوه‌، هه‌روه‌ك روونی كرده‌وه‌ گرنگیدان به‌ پره‌نسیپه‌ سه‌ربازییه‌كان و مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌بنكه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كاندا.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ و رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووتی: ئه‌وان به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه‌ له‌ سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و دووپاتیشی كرده‌وه‌ روانگه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پاراستنی خاكی ووڵات و راوه‌ دوونانی تیرۆریستان و پاراستنی ئاشتی و سه‌لامه‌تیه‌.

ووتیشی: رووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌كات و داواشی كرد رێگه‌ نه‌ده‌ن تیرۆریستان ده‌رفه‌ته‌كه‌ بقۆزنه‌وه‌ و دووباره‌ سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه‌.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووتی: ئێمه‌ له‌هه‌رێم له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌ داین، ده‌خوازین ئاگری ئه‌و رووداوانه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌كات و هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بده‌ن.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.