كۆلۆنێل وێل برینگ، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی هات و له‌شوێنی ئه‌و كۆلۆنێل ستیڤن لاوپێرت، ده‌سته‌به‌كاربوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مڕۆ 9/1/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و جه‌مال محمد سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان، پێشوازیان له‌وه‌فدێكی باڵای راوێژكاران و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌دیدارێكدا، كۆلۆنێل وێل برینگ، دوای كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی، كۆلۆنێل ستیڤن لاوپێرت ی به وه‌زیری پێشمه‌رگه ناساند، كه وه‌ك فه‌رمانده‌ی تازه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌كارده‌بێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌و هێزانه‌ی له‌هه‌رێم كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی ماندوو نه‌ناسانه و له‌خۆبووردوانه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌ت بوون، هه‌روه‌ك هۆكارێكی باشی پێشكه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌بوون له‌رووی مه‌شق و راهێنانه‌وه، هیواشی خواست له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی و له‌ئه‌ركی نوێ‌دا سه‌ركه‌وتووبێت.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، به‌خێرهاتنی فه‌رمانده‌ی نوێی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای له‌هه‌ولێر كرد و پاڵپشتی و پشتگیری خۆیشی بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دادێی فه‌رمانده‌یی ئه‌و هێزه خسته‌ڕوو. هیواشی خواست له داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم به‌رده‌وامی هه‌بێت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.