پاپای ڤاتیکان داوای لە هەریەک لە ئەمریکاو ئێران کرد خۆیان لە ئاڵۆزبونی رەوشی ناوچەکە بپارێزن، هەوڵ بۆ دانبەخۆداگرتن و دانوستان بدەن لەنێوانیاندا، بۆ رێگریکردن لەجەنگی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەپاش ئاڵۆزبونی رەوشی رۆهەڵات بەگشتی و زیادبونی ناکۆکیەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئێران بەتایبەتی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەیەکەمین لێوانی لەبارەی رەوشەکەوە لە وتاری ساڵانەی خۆیدا داوای ئێران کرد خۆیان لە ئاڵۆزبونی رەوشی ناوچەکە بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە واشنتن و تاران دانبەخۆیاندا بگرن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دانوستان ئەنجامبدەن، بۆ رێگیرکردن لە هەڵگیرساندنی جەنگی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.