وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی بۆ ساڵی 2019 راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاستی زانستی و توێژینه‌وه‌كان له گۆڤاره زانستیه جیهانییه‌كان زۆر زیادیكردوه.
د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ریزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێمی بۆ ساڵی 2019 راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ بۆ سێكته‌ری خوێندنی باڵا رۆژێكی مێژوویی و گرنگه.
وه‌زیری خوێندنی باڵا وتی" ریزبه‌ندی نیشتمانی رێكخستنی پێشبڕكێ له‌نێوان زانكۆكانی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری زانستی یه، ئه‌ویش به‌پێی بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك".
وتیشی" زانكۆكانی هه‌رێم له‌ڕووی توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشچونی ئاستی زانستیه‌وه به به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه، به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌ساڵی 2019دا به‌راورد به ساڵانی پێشوو زۆر زیادیكردوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ساڵی 2015دا سه‌رجه‌م زانكۆكانی كوردستان 213 فاكته‌ری كاریگه‌ریان به‌ده‌ستهێنابوو ئه‌ویش به بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌نها 79 توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گۆڤاره زانستیه جیهانییه به‌ناوبانگه‌كان، به‌ڵام له‌ساڵی 2019دا ژماره‌ی فاكته‌ره كاریگه‌ره‌كان گه‌یشتوه‌ته سێ هه‌زارو 346 و ژماره‌ی توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ش گه‌یشتوه‌ته هه‌زارو 424 ئه‌مه‌ش مانای وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌گۆڤاره ئاست به‌رزه‌كان 820% زیادیكردووه".
ریزبه‌ندی زانكۆ حكومییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
گروپی - B
- زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
- زانكۆی سۆران
- زانكۆی سلێمانی
- زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر
- زانكۆی دهۆك
- زانكۆی كۆیه
- زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
گرووپی - C
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
- زانكۆی چه‌رمۆ
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر
- زانكۆی راپه‌ڕین
- زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك
- زانكۆی گه‌رمیان
- زانكۆی زاخۆ
گرووپی - D
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
زانكۆ تایبه‌ته‌كان
گرووپی - B
- زانكۆی ئه‌مریكی له عیراق - سلێمانی
- زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی
- زانكۆی جیهان هه‌ولێر
- زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی
- زانكۆی كۆمار بۆ زانست ته‌كنۆلۆجیا
- زانكۆی نه‌ورۆز
گرووپی - C
- زانكۆی جیهان سلێمانی
- زانكۆی جیهان دهۆك
- زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی
- زانكۆی نۆڵیج
گروپی - D
- زانكۆی كاسۆلیك
- زانكۆی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تی
- زانكۆی به‌یان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.