Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 01:52

نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

هەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانى جەختى لە دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە و نەبوونى عێراق بە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان، کردەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/1/2020 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك و شاندێكی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سه‌ر پەیوەندییەکان و دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەی بە هاوکاریى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.

پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکوومەتى فیدرال، خۆپیشاندانەکان و داواکاریى خۆپیشاندارانى عێراق، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.