Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 02:21

عێراق.. مووشەکێک لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد کەوتەخوارەوە

بنکەی ئاسمانیی بەلەد هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون
مووشەک
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: مووشەکێک لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون، کەوتەخوارەوە. 

نوعمان جبوری ئەفسەر لە پۆلیسی سەڵاحەددین، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، مووشەکێک (بەبێ ئەوەی جۆر و لایەنی ئاڕاستەکاری دیاری بکات) لە ناوچەی فەزڵڵان لە نزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەددین کەوتەخوارەوە کە هێزەکانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون . 

نوعمان جبوری روونیکردەوە کە کەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە. 

لە میانی چەند هەفتەی دواییدا ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایاندا جێگیرکراون، رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی دەبنەوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.