Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 18:00

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی سێ شەوەی یاران لەکاکەییەکان ده‌کات

پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکانمان (یارسان) دەکەم
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ی کاکەییەکان کە رێککەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژووبوونە، بەم بۆنەیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
 
پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکانمان (یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران. هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. 

کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت .


مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.