ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د په‌یامنێرى كه‌ناڵى دیجله‌ى عێراقى و وێنه‌گره‌كه‌ى له به‌سڕا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو كوژران.
ئه‌مرۆئێواره كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى دیجله كه په‌خشه‌كه‌ى له وو‌ڵاتى ئوردنه له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه به تیرۆركردنى تیمێكیان له شارى به‌سرا دا، كه پێك هاتبوون له هه‌ریه‌ك ئه‌حمه‌د عه‌بدوالسه‌مه‌د و وێنه‌گره‌كه‌ى سه‌فا غالى.
لاى خۆى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى عێراق موئه‌یه‌د لامى وێراى پشتراستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه سه‌ركۆنه‌ى تیرۆركردنى هه‌ردوو راگه‌یاندكارو رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى دیجله‌ى كرد و به‌ناوى سه‌ندیكاوه سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌و كه‌ناڵى دیجله كرد، داواشى له لایه‌نه ئه‌منیه‌كانى به‌سرا كرد به‌دواداچون بۆتاوانباران بكه‌ن بیانده‌نه ده‌ست یاسا .
شیاوى گوتنه له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شاره‌كانى به‌غداو خواروى عێراق چه‌ندین رۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن چه‌كدارى نه‌ناسراو كوژراون و تا ئێستاش بكوژه‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه .
هه‌ردواى كوژرانى ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د چالاكوانانى خۆپێشاندانه‌كان له‌شارى به‌سڕه ڤیدیۆ‌و وێنه‌ى ناوبراویان له ناو ئۆتۆمبێله‌كه به‌كوژراوى بڵاو كرده‌وه و به‌و هۆیه‌وه له تۆره‌كان ناره‌زاى زۆرى به‌كارهێنه‌رانى تۆره‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانى لێكه‌وته‌وه ، داواى ده‌ستگیركردنى بكوژان له پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منیه‌كانى شارى به‌سرا ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.