ئه‌مرۆ له راگه‌ێندراوێكدا نوسینگه‌ى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیسشتیمانى عێراق كه ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات رایگه‌یاند ئه‌یاد عه‌لاوى وه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه .
نوسینگه‌كه هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عه‌لاوى روونكردۆته‌وه و ده‌ڵێت: به‌هۆى ناكارامهیى په‌ڕله‌مانى عێراق و وه به پیره‌وه نه‌چوونى بۆخواست و داواكارییه‌كانى خه‌ڵكى عێراقه‌وه‌یه هه‌روه‌ها ئاماژه به نه‌بوونى توانا‌و خواستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه كهڵكهبوهكانى هاووڵاتیانى عێراقیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.