له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆییه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆتهماییهی تێرامان و سه‌رنجی زۆری هاوڵاتیان به تایبه‌تی مۆسڵمانه‌كان.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چركه‌ساتی كۆچی دوایی بانگخوازی فه‌ڵه‌ستینی "ئه‌بو خه‌تاب – مه‌حمود عه‌بدوللـه‌تیف عه‌بدولباقی" بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كدا له بۆنه‌یه‌كی هاوسه‌رگیری له كوه‌یت كۆچی دواییكرد.
شایانی باسه بانگخواز "ئه‌بو خه‌تاب" له كاتی گێڕانه‌وه‌و فه‌رمووده‌و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیدا كۆچی دواییكرد و به‌ر له ساتی كۆچی دوایی به روونی گوتی: "لا اله الا الله" و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه/ئهلشاهد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.