Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 02:23

حەشد: کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی سوورترمان دەکات له‌ بەرگریی لە عێراق

حەشدی شەعبی پابەندین بە بڕیار و فەرمانەکانی عادل عەبدولمەهدی
کوردستان TV
100%

حەشدی شەعبی پابەندبوونی خۆی بە بڕیار و فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، عادل عەبدولمەهدی راگەیاند.

حەشدی شەعبی لە راگه‌یه‌نراوێكدا کە دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانیان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە حەشدی شەعبی تا ئێستاش بە هەموو هێزیه‌وه‌ ئامادەیی پابەندبوونییەتی.

 لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی حەشدی شەعبیدا ئاماژە بەوەشدراوە کە کوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانیان سوورتریان دەکات له‌ بەرگریی لە عێراق و گەلەکەی و پاراستنی شکۆی دەوڵەت، به‌ پێویست زانراوه‌ چەک تەنها بە دەست دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکانه‌وه‌ بێت. 

حەشدی شەعبی هەروەها پابەندبوونی خۆیان بە یاسا و فەرمان و بڕیارەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.