Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 16:36

سوڵتان قابووس بن سه‌عید حاکمی عوممان کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا
کوردستان TV
100%

سوڵتان قابووس بن سه‌عید حاكمی عوممان له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا و نۆ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. 

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی عوممان رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ سوڵتان قابووس بن سه‌عید حاكمی عوممان دوای پێنج ده‌یه‌ له‌ حوكمڕانی كردن، به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌ له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا و نۆ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بەپێی دەستووری عوممانیش لە ماوەی سێ رۆژدا دەبێت جێنشینی دیاری بکرێت. سوڵتان قابووس له‌ هه‌ژده‌ی تشرینی دووه‌می ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و چل له‌ دایكبووه‌ و لە هیندستان خوێندوویەتی و ئەکادیمیای سەربازی تەواوکردووە. 


سوڵتان قابووس ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە و منداڵ و برایشی نییە و هیچ جێنشینێکی نییە، بۆیە تاوەکو ئێستا روون نییە کێ دەبێتە جێنشینی. له‌ ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا سوڵتان قابووس بە کودەتایەکی سپی دەسەڵاتی لە باوکی وەرگرتووە و لەسەر دەستی ئه‌و عوممان بووە وڵاتێکی دەوڵەمەند و گەشتیاریی ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.