سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: به‌رپرسه عێراقییه‌كان به‌ئاشكرا ده‌ڵێن با هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بكشێته‌وه، به‌ڵام له‌دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا شتی وا ناڵێن.
دۆناڵد تره‌مپ: سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند: به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌و پلانه‌مان پووچه‌ڵكرده‌وه كه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه‌سوپای پاسداران ده‌یوست ئه‌مریكییه‌كان له‌ده‌ره‌وه بكاته ئامانج.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق بیه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ربكات، ده‌بێ ئه‌و خهرجییهمان بداته‌وه كه له‌عێراق خه‌رجمان كردووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ سه‌باره‌ت به داوای به‌رپرسه عێراقییه‌كان بۆ ده‌ست كردن به‌پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق گوتی: به‌رپرسه عێراقییه‌كان به‌ئاشكرا ئه‌مه ده‌ڵێن، به‌ڵام له‌دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا شتی وا ناڵێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.