Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 20:07

مانچسته‌ریونایتد هه‌وڵ بۆ فابیان ڕویزی ئیسپانی ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی ریزه‌کانى یانه‌

له‌ مێركاتۆی زستانه‌ی ئێستادا
کوردستان TV
100%


چه‌ند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ بریتانیا ئاشكرایان كرد كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌وڵ ده‌دات له‌ مێركاتۆی زستانه‌ی ئێستادا، فابیان ڕویزی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ناپۆلی بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌كانی

 له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ مان یونایتد ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی پێكانی هه‌ردوو یاریزان سكۆت ماكتۆمینای و پۆل پۆگبا له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ دروست بووه، هه‌مان ڕۆژنامه‌ ڕوونیشكرده‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی ناپۆلی سه‌دوپه‌نجا ملیۆن یۆرۆی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ تواناكانی ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره‌ دیاری كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ كه‌متر له‌م بڕه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت

 پێشتریش سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ یانه‌ی ڕیال مه‌دریدیش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵ ده‌دات سوود له‌ تواناكانی ڕویزی ته‌مه‌ن بیستوسێ ساڵ وه‌ربگرێت و له‌ مێركاتۆی زستانه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژووبكات

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.