Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 14:12

وێنه‌ ... ده‌رچوونى تایه‌ى پێشه‌وه‌ى تراکتۆرێک که‌سێک ده‌کوژێت و سێ دیکه‌ش بریندار ده‌کات

هاتووچۆ باس له‌رووداوه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ ، كاتژمێر10:30ى پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌رووداوێكى هاتووچۆدا 4 هاوڵاتی بوونه‌ قوربانى 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای سەرەکی چوارقورنە- ھیزۆب لە نێوان تراکتۆرێک و تاکسیەک لە جۆری نیسان ئاڵتیما رویدا ، كه‌له‌رووداوه‌كه‌دا سەرنشینێک گیانی لەدەستدا و 3 ھاوڵاتی تریش بریندار بوون.

رائدی ھاتووچۆ موحسین خدر له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی راپه‌رین دوای چوونى بۆ شوێنى رووداوه‌كه‌ و هێلكاری بۆ رووداوه‌كه‌ى كردووه‌  رایده‌گه‌ێنێت ، رووداوه‌كه‌  به‌هۆی دەرچونی تایەی پێشەوەی تراکتۆرەکە   بووه‌ كه‌ کۆنترۆلی لەده‌ستداوە و خۆی کێشاوە بە تاکسیەکە.

111

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.