Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:19

هێمن هەورامی: ڕێگە نادەین یاری بە پڕۆژە یاسای چاکسازی بکرێت

بۆ کوردستانێکی بەهێز هیچ کۆسپێک ڕێگر نابێت
کوردستان TV
#7
100%


جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: ڕێگە نادەن یاری بە پڕۆژە یاسای چاكسازی بكرێت، چونكە هەندێك خەڵك لە بەرژوەندییان دەدرێت، هەر رۆژەی فشاری جیاجیا و كۆسپ دەدۆزنەوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی  لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، نوسیویەتی، جەماوەری کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، لەسەر بنەمای دادپەروەری و بۆ کوردستانێکی بەهێز هیچ کۆسپێک ڕێگر نابێت .

ئەوانەی لەبەرژەوەندییان دەدرێت و لەگەڵ پرۆژەکە نین و هەر رۆژە فشاری جیاجیا و کۆسپ دەدۆزنەوەو لە ژێر پەردەی موچەو خانەنشینی فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن، دەیانەوێت پرۆژەکە لەبار ببەن، دەشبینن کە چۆن پابەندی بنەماکانی دادپەروەری و سەرخستنی ئیرادەی چاکسازی دەبین و سیاسەت و ڕیبازی بارزانی نەمر و پابەند بوون بە کارنامە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان دوور لە موزایدە سەردەخەین و کەس لەهەڤاڵانمان لەدەرەوەی سیاسەت و رێبازی پیرۆز، بۆ بابەتی کەسی هەوڵ نادات و رێگانادەین یاری بە پرۆژەکە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.