Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 00:20

قەشەی کۆیە و هەرمۆتە لە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیلەدەستدا

لە ڕێگەی سەرەکی ھەولێر ــ کۆیــە
کوردستان TV
#7
100%


قەشە دنحا تۆما یوسف قەشەی كڵێسای هەرمۆتە لە كۆیە، بە ڕووداوی هاتوچۆ لەنزیك بازگەی تۆبزاوە گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 2020/1/11 کاتژمێر 12:40 لە ڕێگەی سەرەکی ھەولێر ــ کۆیــە ، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتۆمبێلی بارھەڵگر لە جۆری تانکەر کە نەوتی خامی ھەڵگرت بوو بە ئاڕاستەی ھەولێر ڕۆشتووە وە ،  لە ھەمان کاتدا ئۆتۆمبێلی جۆری کیا تایبەت بە ئاڕاستەی کۆیە ھاتووە بارھەڵگرەکە لە کاتی وەرگەڕانەکە خۆی بە کیاكه‌ دەکێشێ و لە ئەنجامدا شۆفێری ھەر دوو ئۆتۆمبێل گیان لە دەستدەدەن.

عەقید گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە رایگەیاند، تەرمی شۆفێرەكان ڕەوانەی پزیشكی دادی كراوە، دواتر دركەوت كە یەكێك لەوانەی گیانی لە دەستداوە ، قەشەی كڵێسای هەرمۆتەی كۆیەیە بە ناوی (دنحا توما یوسف)ە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.