Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 14:12

ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌کانی دیکە دەکات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 1ى 2020 ، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.


بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.


هاوکات پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.


وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كردووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:.
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق 
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان)
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.