له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زاینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئوتومبیله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتووچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو زۆر گرنگه له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌كاربێت .
•سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه بمێنینه‌وه .
•له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه زیاد ده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت .
•به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی پێ به بانزیندا ده‌نێین
•دڵنیا ده‌بینه‌وه له‌وه‌ی "تایه"ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیاد ده‌كات .
•به‌كارهێنانی "گیره"یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه و واده‌كات باشتر ڕێبكه‌ین .
•ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانمان تایبه‌ت مه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو" 4x4" ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگیرساندنی دوگمه‌ی دژه خزان له‌ناو هه‌ندێك له ئوتومبیله‌كان به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ره .
•هه‌میشه دوری نێوان ئۆتۆمبێلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایتهكانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .
•ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت
•ده‌توانرێت سركه و خوێ و ماده‌ی كحول بۆ لابردنی سه‌هۆڵی سه‌ر شوشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌كاربهێنین .
Traffic Fm
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.