پسپۆڕان له ناوه‌ندی پاراستنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له نزیك ده‌ریاچه‌ی مانینجاو له رۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی سۆمه‌تره، گوڵێكیان دۆزییه‌وه تیره‌كه‌ی له مه‌ترێك زیاتره و بۆنێكی ناخۆشی وه‌ك بۆنی گۆشتی گه‌نیوی لێ دێت.
شاره‌زایان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه گوڵه
له ره‌گه‌زی " Rafflesi "ـه، تا ئێستا گه‌وره‌ترین گوڵه كه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دۆزرابێته‌وه و، تیره‌كه‌ی 110 سانتیمه‌تره، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێیه، چونكه ژماره‌ی پێشتر 107 سانتیمه‌تر بوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌م گوڵه قه‌د و گه‌ڵای نییه و كێشی ده‌گاته 10 كیلۆگرام.
شاره‌زایان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، شێوه و ره‌نگی ئه‌م گوڵه له پارچه گۆشتی گه‌نیو ده‌چێت و بۆنێكی زۆر ناخۆشی هه‌یه و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌گه‌شاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و دواتر سیس ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م گوڵه زیانی بۆ مرۆڤ نییه، به‌ڵام شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ده‌ستی لێنه‌دات، چونكه زۆر هه‌ستیاره و زوو هه‌ڵده‌وه‌رێت..
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.