Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 13:38

حکوومەتی هه‌رێم بریاریدا ژمارەیەک شاری نیشتەجێبوون و شوققه‌ بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت دروست بکات

بە قیستی درێژخایەن
کوردستان TV
100%

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت درووست بکات و، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێریش  رایده‌گه‌ێنێت ژمارەیەک پڕۆژە بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی ھیچ یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان نییە جێبەجێ دەکەین، کە پێشتر لە زەوی و خانوو سوودمەند نەبوون


سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ، پێشتر بە بڕیاری حکوومەت پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرھێناندا راگیرابوون، بەڵام دوای پێداچوونەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە دووبارە مۆڵەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بدات و، کۆمەڵێک رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی خەڵکانی ھەژار و کەمدەرامەت بێت.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی ھەولێر راشیده‌گه‌ێنێت ، ژمارەیەک پڕۆپۆزەل ئامادەکراون و وەبەرھێنەرانیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، پلانمان ھەیە لە ھەولێر ژمارەیەک شاری نیشتەجێبوون بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت درووست بکەین، بەتایبەتی ھەندێ چین ھەن پێویستیان بە یەکەی نیشتەجێبوونە.

 سامان عارەب ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات پڕۆژەکان ھەمووی دەبێت بۆ خەڵکانی کەمدەرامەت بن، وەک ساڵانی رابردوو ڤێلا درووست ناکرێت، تا خەڵکی ھەژار نەتوانن سوودمەند بن، واتە زیاتر بیرمان لەوە کردووتەوە شوقە درووست بکەین، کۆمەڵێک مەرجی سەرەکیش دیاریکراون بۆ ئەوکەسانەی سوودمەند دەبن، لەوانەش، نابێت پێشتر ھاووڵاتی سوودمەند بووبێت لە وەرگرتنی زەوی و یەکەی نیشتەجێبوون، ھەروەھا پارەی لە سندوقی نیشتەجێبوون وەرنەگرتبێت، بە قیستی درێژخایەن دەبێتە خاوەنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.