وه‌ڵامێك بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا كه بێ ئه‌ده‌بانه باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵاى ئه‌میندارى گشتى میلیشیاى حیزبوڵڵاى لوبنانى له وته‌یه‌كیدا به‌بۆنه‌ى به‌ناو "یادى شه‌هیدانى به‌رگرى" باس له كوژرانى قاسم سوله‌یمانى ده‌كات و له‌دووتوێى باسه‌كه‌یدا زۆر بێ شه‌رمانه باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات.
ئێمه لێره‌دا به نه‌سروڵڵا ده‌ڵێین، به‌داخه‌وه كاتێكى زۆرى ویست تا زانیمان به‌و زمانه له‌نگ و شڕه‌ت چى ده‌ڵێیت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش چاك بزانیت كه ئه‌گه‌ر ویستت باسى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى بكه‌یت ده‌بێ ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگریت، چونكه سه‌رۆك بارزانى ره‌مزى میلله‌تێكه و جێگه‌ى رێز و شانازیی هه‌موو جیهانه و بۆ كه‌سێكى ده‌مشڕى وه‌ك تۆ نه‌هاتووه باسى سه‌رۆك بارزانى بكه‌یت.
ئێمه له مه‌رامى ئه‌و رق و كینه‌ت ده‌گه‌ین، ده‌زانین ئه‌و داخه‌ت، داخى تێك‌شكان و رووڕه‌شبوونتانه له‌گه‌ڵ جاشه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر كاتێ هه‌وڵى گرتنى هه‌ولێر و نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانتان دا، ئێوه ده‌زانن چ گورزێكتان به‌ركه‌وت له پردێ و سحێلا و چۆن لووتتان شكا، بێگومان له‌بیرتانه كه چۆن كه‌لاکە بۆگه‌نه‌كانى میلیشیاكهت بۆ ره‌وانه‌ى لوبنان كرایه‌وه!
ئێمه سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌مان كردووه كه له‌شه‌ڕى دژ به داعش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یان تۆ ناگرێته‌وه، چونكه هه‌رده‌م هه‌ڵوێسته‌كانى تۆ به‌رامبه‌ر به كورد و كوردستان هیچى كه‌متر نه‌بووه له هه‌ڵوێستى تیرۆریستانى داعش.
دژه تیرۆرى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.