گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌ێندراوێكدا وه‌ڵامی قسه بێبنه‌ماكانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵـلا سه‌ركرده‌ی حیزبوڵای لوبنانی ده‌داته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌یه‌كه و تۆی ترسنۆك زۆر له‌وه بچووكتری ئه‌و زماندرێژییه بكه‌ی".
ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه:
بۆ مه‌لا حه‌سه‌ن نه‌سروڵلا
پێمان سه‌یره كه به‌ده‌نگێكی له‌رزۆك و شێوازێكی هه‌رزه‌كارانه، هێرش ده‌كه‌یه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك .
تۆ كه چه‌ندین ساڵه ره‌نگی خۆر‌ت نه‌بینیوه و له ژێرزه‌ویه‌كان خۆت حه‌شار داوه ،كه‌چی ئیهانه و سووكایه‌تی به گه‌لێكی قاره‌مان ده‌كه‌ی.
له جیاتی ئه‌و هێرشه نابه‌جێیه، هه‌قبوو داكۆكی له‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته بكه‌ی كه چه‌ندین ساڵه سته‌م و زۆرداری لێ ده‌كرێت.
ئه‌وه هێزی پێشمه‌رگه بوو ، هه‌ولێر و كوردستانی پاراست نه‌ك خه‌ڵكی تر .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه سوپاسی هه‌موو كه‌سێكمان كردووه كه یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوایا نوێنه‌ری ئێوه بووه و له كاتی سه‌ردانی بۆ لای سه‌رۆك بارزانی به‌شدار بووه، ده‌بێت هه‌ر هه‌مان كه‌س بێت له گه‌ڵ هاوچه‌شنه‌كانی خۆی، له رۆژانی 16 و 20 و 26 ئۆكتۆبه‌ری 2017 ئامانج و خه‌ونی داگیركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر خۆراگری و به‌رگری قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا ،له‌رزۆكانه و سه‌رشۆڕانه سه‌ریان له به‌رد دا و خه‌ونه‌كانیان له گۆڕ نرا.
تۆ كه له ترسی نه‌یاره‌كانت ناوێری سه‌ر هه‌ڵبڕی ، بۆ شه‌ڕ به نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌فرۆشی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تۆوه نییه. سه‌رۆك بارزانی ره‌مزی خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌یه‌كه و تۆی ترسنۆك زۆر له‌وه بچووكتری ئه‌و زماندرێژییه بكه‌ی.
د.جووتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/1/12
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.