Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 12:30

پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ 4 ماددەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کرد و ئەمڕۆش کۆبوونه‌وه‌ درێژەی دەبێت

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه و ئیمتیازاته‌كانی تر ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

 

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی سێ مژار كۆبووه‌وه‌. به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان سه‌ره‌تا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان كرا و به‌ حه‌فتا و سێ ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا. 

دواتریش پرۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ ده‌نگدان و به‌ هه‌شتا و چوار ده‌نگی به‌ڵێی په‌رله‌مانتاران په‌سند كرا. ئه‌مرۆش په‌رله‌مانی كوردستان درێژه‌ به‌ دانیشنه‌كانی خۆیدا ده‌‌دات، 

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و كۆتایی بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.