دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب لەلایەن بەشی پۆلیسی ڕێكاری لەناو بازاری شاری سلێمانی دەستگیركران
بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه ، كه دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی ڕێكاری زانیاری هەبوو كە لەناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب دراوی ساختەیان پێیە و مامەڵەی پێوە دەكەن ، دەستبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی تۆمەتباران و توانرا دەستگیریان بكەن.
راشیدهگهیهنن ، تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر ڕاگیران و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 385 هەزار دیناری ساختەی عێراقی .
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.