به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری كه‌ركوك، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به زه‌بری هێز بڕێكی زۆر پاره له ( سه‌ڕاف)ێكی دراو، ده‌ستێنن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنپێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: كاتژمێر 7:50 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای شاری كه‌ركوك و له نزیك ماركێتی زه‌یتونه، 5 چه‌كداری ده‌مامكدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هاوڵاتییه‌كی كورد به ناوی " كه‌ریم ئه‌حمه‌د" و به زه‌بری هێز و پاش برینداركردنی بڕی 6 ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكیان لێسه‌ند و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.
ڕاشیگه‌یاند: چه‌كداره‌كان به جل‌و به‌رگی سه‌ربازی و به سواری ئۆتۆمبیلێكی جۆری جێب لاریدۆی ژماره "6078" سلێمانی ڕه‌نگ سپی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه كورده كه هاوكات پیشه‌ی بگۆڕی دراو (سه‌راف) ه و بڕی 60هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به‌زه‌بری هێز لێده‌ستێنن و ده‌ڕۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.