Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 10:21

2 تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی دەستگیرکران

لەڕێگەی تەڕدەستی (سیحر )ەوە پارەیان لە هاوڵاتیان دزیووە
کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تەڕدەستی (سیحر )ەوە پارەیان لە هاوڵاتیان دزیوە .

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژی 9-1-2020 ، سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی تۆماركرا كە لەڕێگەی تەڕدەستییەوە پارەیان لەهاوڵاتیان دزیبوو وە لەناو بازاڕی شاری سلێمانیش بڕی 2500 دۆلاریان لەهاوڵاتییەك دزیبو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت كە تۆمەتباران بەرەو سنوری باشماخ هەڵاتون، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی مەبەست و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی باشماخ توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( م ، ع ، س و أ ، ی ، ب ) بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بەتاوانەكەیانداو دەستبەسەر ئەو بڕەپارەیەشدا گیراوە كە پێیان بووە.

پۆلیسی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێدەچێت تۆمەتباران تاوانی تریان لەناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ئەنجامدابێت، چونكە چەند جارێك سەردانی شارەكانی هەولێرو دهۆكیان كردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.