قائیمقامه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی ناته‌ندروست، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتن داده‌خرێت.
به‌هۆی فێڵكردن له‌هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر له‌گه‌ڕه‌كی هوانه‌ی شاری سلێمانی داده‌خرێت.
خاوكردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستوو ودوباره خستنه‌وه‌ی ناوبه‌فرگر بۆبه‌ستنه‌وه‌ی، زیانی ته‌ندروستی به‌ئه‌وكه‌سانه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وجۆره گۆشته ده‌خۆن هه‌روه‌ها فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش فێڵێ بازرگانی (غش تجار)یه و یاسا سزای بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاری كردووه.
پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ گۆشتفرۆشی سابیر كراوه وئاگاداركراوه‌ته‌وه گۆشتی به‌ستوو به‌نرخی فرێش به‌هاوڵاتیان نه‌فرۆشێت به‌ڵام به‌هۆی دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشتفرۆشی سابیر داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.