Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 10:21

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: مۆڵەتی دروستکردنی کونسوڵخانەی کۆماری چین واژوو کرا

لەسەر رێگەی پیرمام زەوییەكەی بۆ تەرخانكراوە
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2020 لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی نی رووچی، كونسوڵی گشتیی كۆماری چینی میللی لە هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، مۆڵەتی دروستكردنی كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر واژوو كرا.

شایەنی باسە باڵەخانەی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر، پێشتر لە رێككەوتی 31/10/2018 لە زەوی تەرخانكراو بۆ كونسوڵخانەكان لەسەر رێگەی پیرمام زەوییەكەی بۆ تەرخانكراوە و دوای واژووكردنی مۆڵەتی دروستكردنی دەست دەكرێت بە دروستكردن و جێبەجێكردنی كارەكانی تەواوكردنی باڵەخانەكە.

1

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.