به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ئه‌ژنۆی راستی وه‌رزی ئه‌مساڵی لویس سوارێزی ئۆرگوایی و یاریزانی یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌كۆتاهات
له‌مباریه‌وه پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی بارسه‌لۆنا بڵاویكرده‌وه لویس سوارێز دووچاری پێكانی ئه‌ژنۆی هاتبوو له‌یاری به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل، دواتر له‌یاری به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌جامی سوپه‌ری ئیسپانیا پێكانه‌كه‌ی ئه‌ژنۆی سوارێز قورستربوو، بۆیه به‌ناچاری ئه‌و یاریزانه نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدا، به‌پێی به‌یاننامه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری سوارێز له‌لایه‌ن دكتۆر رامۆن كۆجات دوێنی یه‌ك شه‌ممه ئه‌نجام دراوه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه بۆ ماویه چوار مانگ له‌یاریگاكان دوربكهوێـهوه
به‌م دۆخه‌ش كۆتایی به‌وه‌رزی سوارێز دێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌كی دیكه راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان باسیان لهوهكردوه سوارێز بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته دورده‌كه‌وێته‌وه ، بۆیه یانه‌كه‌ی بۆند له‌گه‌ل هیچ یاریزانێك له‌میركاتۆی زستانه ئه‌نجام نادات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و هێرشبه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.