له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، تێبینی كراوه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی پۆله كۆتاكان و ناكۆتاكان، له‌ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، وێنه‌گرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بووه‌ته دیارده.
راشیدهگهێنێت ، بۆ ڕێگریكردن و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیی قوتابییان و مامۆستایان و ئه‌زموونه‌كان، كه پرۆسه‌یه‌كى هه‌ستیاره، سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه كه ڕێگرى بكه‌ن له‌م دیارده‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه، لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م به‌رپرسیار ده‌بێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.