ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی له ژێر ناونیشانی "له سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه تا تێكشاندنی داعش" نووسیوه ڕایگه‌یاندووه: جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی كهرابهرایهتی شه‌ڕی دژ بهداعشی ده‌كرد وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌یدانی ده‌یان شه‌و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له سه‌نگه‌ری به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان رۆژی كردوه‌ته‌وه، به دانپێدانی ئهمریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ركرده‌و سیمبولی تێكشكاندنی داعش بوو له ناوچه‌كه‌دا.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ریفراندۆم و پێداگری له مافی ره‌وای گه‌لی كورد‌و كوردستان و وه‌فاداری بۆ خوێنی پیرۆزی شه‌هیدان نه‌بوایه، ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنیان پێدا كه له كۆشكی سپی پێشوازی لێده‌كه‌ن و له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه مه‌دالیای رێز لێنانی ده‌درایه، له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و رابه‌رایه‌تیكردنی ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایه‌كه‌كان تا وه‌ده‌رنانی داعش، به‌ڵام ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی وه‌لاناو ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان بێت.
ڕێباز حه‌ملان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێستاش دوای ریفراندۆم و ته‌واوی ئه‌و هه‌موو دژایه‌تی و دوژمنكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كورد كرا، ئه‌وه‌تا ته‌واوی سه‌ركرده ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و عێراقی و ناوچه‌ییه‌كان ڕوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ری كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌خه‌نه به‌رده‌م جه‌نابی كاك مه‌سعود؟
حه‌ملان ده‌شڵێت: رووداو و ململانێكانی رابردوو له عێراق ده‌ریخست هه‌ر دوژمنكارییه‌كی به‌رامبه‌ر كرابێت كۆتاییه‌كه‌ی شكست و تێكشكانی نه‌یاره‌كانی و به‌هێزبوونی پێگه‌ی جه‌نابیان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.