وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەركرد.
لە فەرمانەكەی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی نێردراوە ئاشكرا كراوە، بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی ڕۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان.
لە فەرمانەكە ئاماژه بهوهش كراوه ، كه ئەو فەرمانە لە ڕێكەوتی هەشتی كانوونی دووەمی 2020 جێ بەجێ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.