Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:55

هێمن هەورامی: بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە

كۆبوونەوەكەش لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان TV
#7
100%

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان بكه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌ی چاكسازی ئه‌و ئیراده‌ سیاسییه‌ به‌هێزه‌ی له‌ پشتی پرۆژه‌ی چاكسازی بوو ئه‌مرۆ سه‌كه‌وت، ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌ بۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند: بڕیارە هەفتەى داهاتوو بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر هێڵەگشتییەكانی شاندی دانوستاندكاری هەرێم لەسەر ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا لەگەڵ حكومەت كۆدەبنەوە و له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتاران كۆبوونەوەكەیش لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

هێمن هەورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ھەوڵدەدەن ئەم مانگە لەگەڵ حكوومەت لەبارەی خاڵە سنوورییەكان كۆببنەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.