Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 07:04

پۆمپیۆ: کوشتنی قاسم سولەیمانی لەچوارچێوەی ستراتیژی نوێی ئەمریکادا بوو

ئەمریکا: دەمانه‌وێت ئێران چۆک بۆ داواکارییەکانمان دابدات
کوردستان TV
100%

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە پەیمانگەی هووڤەر لە زانکۆی ستانفۆرد قسەی لەسەر کامپەینی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژ بە ئێران و هۆکارەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد.

مایک پۆمپیۆ، رایگه‌یاند" کوشتنی قاسم سولەیمانی لەچوارچێوەی ستراتیژی نوێی ئەمریکا دێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران. 

گوتیشی" ئەمریکا دەیەوێت ئێران ناچاربکات چۆک بۆ داواکارییەکانی بدات، بەڵام هێشتا ئێران لەسەر پێ وەستاوە و دەیەوێت رووبەڕووی کەمپەینی زۆرترین گوشاری ئەمریکا ببێتەوە، بۆیه‌ دەمانەوێت شەڕەنگێزییەکانی ئێران لە سەرتاسەری جیهان رابگرین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.