بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بكات.
سەرۆکی کۆڕبەندەکە، "بۆرگ برێندا" بڵاوی كردهوه كه تیمێکی بەھێز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشدار دەبن، لەناویشیاندا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە و باس لە رێکارەکانی ھێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ھەروەھا لهكۆربهندهكهدا ههریهك له دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان بەشداردەبن.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە 21 تا 24ی 1 ى 2020 بەبەشداری 3000 سەرکردە و بەرپرس و بازرگان کە لە 118 وڵاتی دنیاوە بەشداردەبن لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.