هادی عامری ، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دری سه‌ر به میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ، پشتگیری خۆی بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در ده‌ربڕی كه داوای "خۆپیشاندانی ملیۆنی" كردبوو بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
هادی عامری ، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له په‌رله‌مانی عێراق، كه به نزیكبوونی له ئێران ده‌ناسرێت له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌وان داگیركردنی ئه‌مریكا قبوڵ ناكه‌ن و ده‌بێت وڵاته‌كه‌یان سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
عامری، رایگه‌یاند ئه‌و پشتگیری بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌در ده‌كات بۆ خۆپیشاندانێكی گشتگیری له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
شایه‌نی باسه دوێنێ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، داوای به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێكی ملیۆنی كردبوو له دژی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.