Erbil 38°C یەکشەممە 22 شوبات 20:56

سبه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاکسازی ده‌درێت

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%

له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ دانیشتنی ژماره‌ ١٥ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بانگھێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ ١٢ و ١٣ی ئه‌م مانگه‌، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستان كرد.

44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.