حوکمی سێدارەی دوو برای کوردی خەڵکی ئورمیە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه بەرەبەیانی ئهمرۆ چوارشەممە حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی ”داریوش دەروێش پووڕ“ تەمەن ٣٥ ساڵ و ”دانش دەروێش پووڕ“ تەمەن ٢٧ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ راشیدهگهێنێت ، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئەوان لە بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووه کە، ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی دلەدەری ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە بوون و پێنج ساڵ پێش لە تێکهەڵچوونێکدا دوو برای خەڵکی گوندی ”پیرگول“یان بە ناوەکانی ”عاکف و کەماڵ یووسفی“ کوشتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.