ئێواریه‌ی دوێنێ 14ی 1ی2020 پوور مریه‌م له ته‌مه‌نی 140 ساڵیدا له ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر كۆچی دوایی كرد و به كۆچیشی ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه‌ی خه‌مبار كرد.
به پێی زانیارییه‌كان ، پوره‌مریه‌م له ساڵی 1880ی زاینی له ناحیه‌ی میرزاڕۆسته‌م له دایك بووه و خاوه‌نی ده‌یان نه‌وه و نه‌تیژه‌و نه‌دیده‌یه و هه‌روه‌ها تا ئێستا به به‌ته‌مه‌نترین هاووڵاتی ناوچه‌كه داده‌نرا و تا كاتی مردنیشی ئافره‌تێكی وریا و له‌سه‌ر خۆ بووه.
پوور مریه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی دوور‌و درێژی هه‌بوو، هاوكات حه‌كیمێكی لێهاتوو و لێزانی بواری گیا ده‌رمانی بوو و چاره‌سه‌ری سووتاوی ده‌كرد و به‌هۆی لێزانی و ووردبوونه‌وه‌ی له كاره‌كه‌یدا گیانی سه‌دان كه‌سی سووتاوی له مردن گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ری كردوون به‌و ده‌رمانه كورده‌وارییه پزیشكیانه‌ى كه خۆی دروستی ده‌كردن.
هاوكات پوور مریه‌م چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی له‌وزه‌تێن و ترس ده‌ركردن له منداڵ(ده‌رده مانگه) و ئاوڵه‌و كۆمه‌ڵه نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی منداڵانی ده‌كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ژنێكی به سه‌لیقه و ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگین و خانه‌دان بوو، خه‌ڵكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هانایان بۆ ده‌برد و له ناو خه‌ڵكیدا قه‌در گران و ڕێزلێگیراو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.