به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه كه‌له‌سه‌رچاوه عێراقییه‌كان گواستویه‌تییه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران له نێوایاندا ئه‌كره‌م كه‌عبی ، سه‌ركرده‌ی میلیشیای نوجه‌باو قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق،چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیكه، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، به‌بیانووی به‌شداریكردن له پرسه‌ی سوله‌یمانی به‌ره‌و ئێران هه‌ڵاتوون.
هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه هه‌ڵاتنی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ترسی ئه‌وه‌بووه كه‌له‌لایه‌ن فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كرێنه ئامانج كه به‌سامانی به‌غدا ده‌سووڕێنه‌وه.
هاوكاتیش هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیان گۆڕیوه‌و هه‌ژماره تایبه‌تییه‌كانان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داخستووه ، گۆڕانكاریشیان له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانیاندا كردووه و خێزانه‌كانیان به‌ره‌و ئێران گواستۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.