Erbil 38°C دووشەممە 11 ئایار 04:39

مامۆستایەکی گرێبەست بەهۆی چەکی تاپڕ گیانی لەدەستدا

لە دەڤەری باڵەکایەتی
کوردستان TV
100%

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستایەکی گرێبەست، لە گوندی کانیەزیلی سنووری شارۆچکەی گەڵاڵەی باڵەکایەتی بە هۆی چەکی تاپڕ، گیانی لەدەستدا.

شەماڵ دێواری خالید، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، لە ڕاگەیەنداروێکیدا ڕایگەیاند: لەلایەن بنکەی پۆلیسی گەڵاڵەی سەر بە بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگادارکراینەوە بە ڕووداوێکی گیان لەدەستدان لە گوندی کانیەزیل.

راشیگەیاندووە: ڕووداوەکە کاتژمێر 10:30ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوویداوە، بەداخەوە هاووڵاتییەک بەناوی (ا، ج، ح) لەدایکبووی 1993 پیشەی مامۆستای گرێبەستە، بەهۆی چەکی تاپڕ لەماڵی خۆی گیانی لەدەست داوە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.