نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: نامانه‌وێ عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه و ململانێی هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/1/2020 له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ د. فیلیپ ئاكهرمان نێردراوی تایبه‌تیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانی عێراق و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ند پرسێكی دیكه، تاوتوێ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.