له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، دوا بەدوای بڕیاری پارێزگای هەولێر بۆ بێدەنگکردنی موەلیدە ئەهلییەکان کە دەبێ تا ۱/٥/۲٠۲٠ سەرجەمییان بکرێنە بێدەنگ (کاتم).
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات وێڕای جەخت کرنەوەمان لەسەر ئەم بڕیارە، ئاگاداری هەر کەسێک دەکەینەوە ئارەزووی دانانی موەلیدەی کاتمی هەیە تا ۱ / ۳ / ۲٠۲٠ ناوی خۆی لە لای لیژنەی مولیدەکانی پارێزگای هەولێر تۆمار بکات بۆ ئەوەی بە پێی ڕیزبەندی تۆمارکردن لە شوێنی ئەو موەلیدانە دایان بنێین کە بە بڕیارەکە پابەند نابن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.