به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان له په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵه په‌نجه‌مۆرێكی زۆر به‌سه‌ر دیواری فه‌رمانگه‌كه‌وه‌ن و سیمای فه‌رمانگه‌كه‌یان شێواندووه.
هاتووچۆی گه‌رمیان نووسیویه‌تی"دیارده‌یه‌كی ناشرین هه‌ندێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به‌شی هونه‌ری گواستنه‌وه‌ی خاوه‌نداریتی و تازه‌كردنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی په‌نجه مۆر كردنیان مۆری سه‌رپه‌نجه‌یان به‌دیواری ئه‌و به‌شه پاك ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی پیس بوونی هۆڵی چاوه‌روانی و سیمایه‌كی ناشرینی پێ به‌خشیوه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی"بۆیه داوا له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویت ده‌كه‌ین له‌كاتی سه‌ردانی كردنی ئه‌و به‌شه له‌دوای په‌نجه‌مۆر پنجه‌یان به‌و پارچه‌یه بسڕن كه بۆیان دیاری كراوه له پێناو پاراستنی پاك و خاوێنی".
شایه‌نی باسه سڕینی په‌نجه دوای په‌نجه مۆر به دار‌و دیواری فه‌رمانگه‌كان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی ناشرین و ناشارستانی به‌خشیوه به دام و ده‌زگا حكومییه‌كان.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.